داعش 12 خانوو و كه‌نیسه‌یه‌كیان ته‌قانده‌وه‌


خه‌ندان – سه‌عید محه‌مه‌د

به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی‌ داعش 12 خانووی‌ هاوڵاتیان و كه‌نیسه‌یه‌كی‌ له‌ ناحیه‌ی‌ باشیك له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ موسڵ ته‌قانده‌وه‌ و 13 ته‌رمی‌ چه‌كدارانی‌ رێكخراوی تیرۆریستی‌ داعشیش گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ دادی‌ موسڵ كه‌ له‌ شه‌ڕی‌ دژی‌ پێشمه‌رگه‌ كوژرا بوون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت له‌ شاری‌ موسڵه‌وه‌ به‌ خه‌ندانی‌ راگه‌یاند: "به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 29 ی‌ نیسانی‌ 2015 چه‌كدارانی‌ رێكخراوی تیرۆریستی‌ داعش، 12 خانوو و كه‌نیسه‌یه‌كیان له‌ ناحیه‌ی‌ باشیك له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ موسڵ ته‌قانده‌وه‌، هه‌روه‌ها 13 ته‌رمی‌ چه‌كدارانی‌ داعش گه‌یه‌نراوه‌ته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ دادی‌ موسڵ كه‌ له‌ شه‌ڕی‌ دژی‌ پێشمه‌رگه‌ كوژرا بوون".

وتیشی‌: "خانووه‌كان، خانووی‌ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ بوون كه‌ ئێستا ئاواره‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بوونه‌".

خ.غ


ئه‌م بابه‌ته 4002 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM