بزانه‌ له‌ به‌رچی 18 چه‌كداری به‌ ره‌گه‌ز پاكستانی له‌ناو ریزه‌كانی داعش هه‌ڵهاتوون


خه‌ندان- ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزی

ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش سێ سه‌رتاش-یان له‌ شاری موسڵ له‌به‌رچاوی خه‌ڵكی گولـله‌باران كرد، هه‌روه‌ك به‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌ چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش دوورن له‌ ئیسلام 18 چه‌كداری به‌ ره‌گه‌ز پاكستانی له‌ناو ریزه‌كانیان هه‌ڵهاتوون .

سه‌عید مه‌موزینی به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی ١٤ـی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ موسڵ به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ ٢٩ـی نیسانی ٢٠١٥، هه‌ژده‌ چه‌كداری رێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌ ره‌گه‌ز پاكستانی له‌ناو ریزه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش هه‌ڵهاتوون ".

وتیشی: "دوای هه‌ڵهاتنی ئه‌و هه‌ژده‌ چه‌كداره‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش جارێكی تر توانیان ده‌ستگیریان بكه‌نه‌وه‌ و گولله‌بارانیان كردوون " .

ئه‌وه‌شی‌ روونكرده‌وه‌ كه‌: "به‌پێ زانیارییه‌كان ئه‌و چه‌كداره‌ هه‌ڵهاتوانه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه‌ چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش دوورن له‌ ئیسلام و كورد له‌وان باشتر و ئیسلام دۆستتره‌".

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی ١٤ـی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ موسڵ وتیشی: "ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش سێ سه‌رتاش-یان له‌ ناوچه‌ی بابلتوب شاری موسڵ له‌ به‌رچاوی خه‌ڵك گولـله‌باران كردووه‌".

ئه‌وه‌شی‌ روونكرده‌وه‌ كه‌  چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش گولـله‌بارانكردنی ئه‌و سێ سه‌رتاشه‌یان بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ شێوازی رۆژئاوایی سه‌ری خه‌ڵكیان له‌ شاری موسڵ تاشیه‌وه‌.


خ.غ


ئه‌م بابه‌ته 24111 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM