وه‌زیرێكی داعش له‌ موسڵ كوژرا


خه‌ندان ـ ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزی

شه‌وی رابردوو باره‌گاكانی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ موسڵ بوونه‌ ئامانجی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان و به‌و هۆیه‌وه‌ وه‌زیری به‌رگری داعش له‌گه‌ڵ شه‌ش له‌ پاسه‌وانه‌كانی كوژران.

عیسمه‌ت ره‌جه‌ب، به‌رپرسی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شاری موسڵ به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند : "شه‌وی رابردوو باره‌گاكانی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ شاری موسڵ بوونه‌ ئامانجی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان".

وتیشی: "فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان باره‌گاكانی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشیان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی شاری موسڵ بۆردومانكرد".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "له‌ ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانه‌ی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان وه‌زیری به‌رگری داعش به‌ناوی شێت حه‌سه‌ن ئه‌ل_سامه‌رائی، له‌گه‌ڵ شه‌ش له‌ پاسه‌وانه‌كانی كوژران".

هـ. ر


ئه‌م بابه‌ته 4571 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM