فه‌رمانده‌یه‌كی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ جاری سێیه‌م بریندار بوو


خه‌ندان – سه‌عید محه‌مه‌د

به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 29ی‌ نیسانی‌ 2015 به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ بۆمبێكی‌ چێنراو له‌ میحوه‌ری‌ حه‌ردانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی‌ سنوون، ئامر فه‌وجی‌ لیوای‌ چواری‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ سه‌ختی‌ بریندار بوو.

غه‌یاس سورچی‌، به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی‌ مه‌ڵبه‌ندنی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتیمانیی كوردستان له‌ موسڵ به‌ خه‌ندانی‌ راگه‌یاند: "به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ له‌كاتی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌ركی‌ خۆی‌ له‌ میحوه‌ری‌ حه‌ردانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی‌ سنوون عه‌قید عه‌بد ساڵح كۆله‌تی‌ ئامر فه‌وجی‌ لیوای‌ چواری‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ مینێكی‌ چێنراوه‌وه‌ له‌سه‌ر رێگایه‌ك به‌ سه‌ختی‌ بریندار بوو".

وتیشی‌: "ئه‌وه‌ی‌ بۆ جاری سێیه‌مه‌ ئه‌م فه‌رمانده‌یه‌ بریندار بێت".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد: "ناوبراو ره‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ دهۆك كراوه‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌".

خ.غ







ئه‌م بابه‌ته 5313 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌بریندارکرا‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM