راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا هاته‌ ده‌نگ


خه‌ندان ـ

بڕیاره‌كه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا بۆ پڕچه‌ككردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ سوننه‌كانی عیراق، به‌لای راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عیراقه‌وه‌، ده‌ستبردنه‌ بۆ سه‌روه‌ریی خاكی عیراق.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ سایتی (عین العراق نیوز) ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، شیروان وائلی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ پڕچه‌ككردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ و چه‌كدارانی عه‌شیره‌ته‌ سوننه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و دوور له‌ حكومه‌تی عیراق، واته‌ جیاكردنه‌وه‌ و سه‌ربه‌خۆكردنی ئه‌و پارێزگایانه‌ی ئه‌و دوو هێزه‌ی تێدایه‌.

وتیشی ده‌ستوه‌ردانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا به‌بیانووی پشتیوانیكردن له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ و عه‌شیره‌ته‌كان، ده‌ستبردنه‌ بۆ سه‌روه‌ری و شه‌رعیه‌تی خاكی عیراق.

به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی شیروان وائلی، ئه‌و بڕیاره‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا هه‌نگاوێكه‌ بۆ دابه‌شكردنی عیراق و له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی گروپه‌ توندڕه‌وه‌كانه‌ و هه‌وڵێكیشه‌ بۆ لاوازكردنی ئه‌و هێزانه‌ی كه‌ دژی ئه‌و گروپانه‌ ده‌جه‌نگن.

ر. ع


ئه‌م بابه‌ته 4467 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM