داعش مامۆستایه‌كی‌ زانكۆی‌ موسڵ ده‌كوژێت


خه‌ندان- ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزی

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك به‌ ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ باشووری شاری موسڵ دوو ئه‌میری ئه‌و رێكخراوی تیرۆریستییه‌ كوژران و به‌بیانووی گوێنه‌دان به‌ رێنماییه‌كانیشیان، مامۆستایه‌كی كۆلیژی شه‌ریعه‌یان گولـله‌باران كرد.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت له‌ شاری‌ موسڵه‌وه‌ به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند: "به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك به‌ ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ باشووری شاری موسڵ دوو ئه‌میری ئه‌و رێكخراوی تیرۆریستییه‌ كورژان" .

وتیشی: "ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ٣٠ی نیسانی ٢١٠٥، له‌ گه‌ڕه‌كی حه‌مام عه‌لیل له‌ باشووری شاری موسڵ بۆمبێك به‌ ئۆتۆمبێڵێكی چه‌كدارانی رێكخراوی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ته‌قییه‌وه‌ ".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئه‌و دوو ئه‌میره‌ی‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌دا كوژراون به‌ ناوه‌كانی حارس ئه‌لحه‌مێری ناسراو به‌ ئه‌بو قه‌مبه‌ر و موعته‌زق عومه‌ری ناسراو به‌ ئه‌بو هاشم كوژران".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "دوای ئه‌وه‌ی دوێنی مامۆستایه‌كی كۆلیژی شه‌ریعه‌ی زانكۆی موسڵ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه‌ ده‌ستگیركرا، ئه‌مڕۆ گولـله‌بارانیان كرد".

باسی له‌وه‌شكرد: "هۆكاری گولـله‌بارانكردنی ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكو موسڵ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ئاماده‌ نه‌بووه‌ پشتگیری له‌ رێنماییه‌ نوێیه‌كانی داعش بكات له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی كاته‌كانی نوێژ له‌ شاری موسڵ".

خ.غ


ئه‌م بابه‌ته 4614 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌کوشتن‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM