"داعش ترسی له‌ راپه‌ڕینی‌ خه‌ڵكی موسڵ هه‌یه‌"


خه‌ندان ـ

له‌ ترسی راپه‌ڕین و شۆڕشی خه‌ڵكی موسڵ، رێكخراوی تیرۆریستی داعش سه‌دان گه‌نجی ئه‌و شاره‌ی ده‌ستگیركرد.

رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له‌ زاری غه‌یاس سورچی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، رێكخراوی تیرۆریستی داعش سه‌دان گه‌نج و پیاوی شاری موسڵی ده‌ستگیركردووه‌ و ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ شۆڕش و  راپه‌ڕین له‌ دژیان بكه‌ن.

سورچی راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ رێكخراوی تیرۆریستی داعش كه‌سوكاری ئه‌و گه‌نجه‌ ده‌ستگیركراوانه‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تا ئه‌وكاته‌ی پابه‌ند ده‌بن به‌ چه‌ند رێنماییه‌كی تایبه‌ت به‌و رێكخراوه‌، رۆڵه‌كانیان ئازاد ناكه‌ن و له‌ زیندان ده‌یانهێڵنه‌وه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ موسڵ ئاشكرایكردووه‌ كه‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش هه‌موو ئه‌و گه‌نجانه‌ی گرتووه‌ته‌وه‌ كه‌ مۆبایلیان پێبووه‌ یان یان بۆینباخیان به‌ستووه‌.

وتیشی ئه‌و رێكخراوه‌ ئه‌م كاره‌ بۆ تۆقاندنی خه‌ڵكی موسڵ ده‌كات و ده‌یه‌وێت له‌ئێستاوه‌ سه‌ركوتیان بكات تا له‌كاتی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ئازادكردنی موسڵ، ئه‌و گه‌نجانه‌ هیچیان پێ نه‌كرێت.

خ.غ


ئه‌م بابه‌ته 4445 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM