به‌ ڤیدیۆ..ده‌ستگیركردنی‌ 6 داعش، كه‌ سێیان بۆمبی‌ چێنراویان بۆ پێشمه‌رگه‌ داناوه‌


خه‌ندان - سۆران كه‌ریم

عه‌مید سه‌رحه‌د قه‌ادر، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی قه‌زاوناحییه‌كانی‌ كه‌ركوك، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ده‌ستگیركردنی‌ 6 ئه‌ندامی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش، بڵاوده‌كاته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی‌ عه‌مید سه‌رحه‌د، سێ له‌و ده‌ستگیركراوانه‌، چه‌كداری‌ داعش بوون، سێ ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی‌ تریش كاریان ئاماده‌كردن و ته‌قاندنه‌وه‌ی‌ بۆمب بووه‌ به‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ تر.

یه‌كێك له‌ ده‌ستگیركراوه‌كان، كه‌ چه‌كداری‌ داعش بووه‌، ده‌ڵێت:" داعش به‌ زۆر ئێمه‌ی‌ بۆ شه‌ڕه‌كان ده‌برد و ناچاری‌ ده‌كردین، بۆیه‌ داوا له‌وانه‌ ده‌كه‌م كه‌ ئێستا لای‌ ئه‌وان چه‌كدارن، بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناو كه‌سوكاری‌ خۆیان، چونكه‌ ئه‌وان وه‌ك موسڵمان هه‌ڵسوكه‌وت ناكه‌ن".

چه‌كداره‌كان كه‌ خه‌ڵكی‌ حه‌ویجه‌ و ده‌وروبه‌رین، ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا، كه‌ داعش زیانێكی‌ زۆری لێكه‌وتووه‌ و چه‌كداری‌ زۆری لێ  كوژراوه‌.




ئه‌م بابه‌ته 19775 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM