داعش ئه‌م كاره‌ به‌ منداڵه‌ رفێندراوه‌كان ده‌كات


خه‌ندان ـ

چه‌كدارانی داعش راهێنان و مه‌شقی سه‌ربازی به‌ زیاتر له‌ هه‌زار منداڵی رفێنراو و بێ سه‌رپه‌رشت ده‌كات و له‌ سه‌ربازگه‌یه‌ك به‌ كاریان ده‌هێنێت بۆ گوللـه‌بارانكردنی دیله‌كان.

له‌ دوای هاتنی بۆ ناو پارێزگای موسڵ و كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و شاره‌ و چه‌ند شار و ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی عیراق،  رێكخراوی تیرۆرستی داعش هه‌زار و 111 منداڵی چه‌كدار كردووه‌، دوای ئه‌وه‌ی مه‌شق و راهێنانی پێ كردوون و له‌ سه‌ر بیر و هزری توندڕه‌وی رایهێناون.

سه‌عید مه‌موزینی، ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمـه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری به‌عشیقه‌ به‌ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی راگه‌یاند: "چه‌كدارانی داعش  له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراق هه‌زار و 111 منداڵیان رفاندووه‌ و له‌ سه‌ربازگه‌یه‌كی تایبه‌ت نزیك به‌ موسڵ، رۆژانه‌ مه‌شق و راهێنانیان له‌ سه‌ر كوشتن ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی پێده‌كه‌ن".

وتیشی: "پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ له‌و سه‌ربازگه‌ تایبه‌تییه‌ كۆبكرێنه‌وه‌ له‌ نزیك مزگه‌وت و قوتابخانه‌كانی ئاینیی، مێشكیان به‌ئایدۆلوجیای توندڕه‌وی خۆیان پڕده‌كه‌ن  و ده‌یشۆرنه‌وه‌".

راشیگه‌یاند: "بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كان ته‌واو رابێنن له‌سه‌ر شێوازه‌كانی شه‌ڕكردن،  رۆژی دووشه‌ممه‌ داعش 41 چه‌كداری راكردووی به‌و منداڵانه‌ گوللـه‌باران كردووه‌".  

زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئێستا هه‌ڵده‌ستن به‌ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی خۆكوژی، منداڵی هه‌رزه‌كارن و ته‌مه‌نیان له‌نێوان چوارده‌ بۆ شازده‌  ساڵ دایه‌.

هـ. ر


ئه‌م بابه‌ته 11739 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM