ده‌وڵه‌تی یاسا: پێشمه‌رگه‌ پاڵه‌وانه‌


خه‌ندان ـ عه‌لی ناجی

سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانێتی‌ ده‌وڵه‌تی یاسا جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌شداریی له‌ پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی عیراق كردووه‌، ئه‌وه‌ش به‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌سه‌ر رێكخراوی تیرۆرستیی داعشدا.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ خه‌ندان، عه‌باس به‌یاتی، سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانێتی‌ ده‌وڵه‌تی یاسا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی به‌ پاڵه‌وان وه‌سفكرد و رایگه‌یاند: "هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌شێكه‌ له‌ سیستمی ئاسایشی نیشتمانیی عیراق و ئازایانه‌ شه‌ڕی رێكخراوی تیرۆریستی داعشیان كردووه‌".

عه‌باس به‌یاتی راشیگه‌یاند كه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، شایه‌نی رێز و پێزانینه‌، چونكه‌ به‌ پاراستنی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ له‌ مه‌ترسیی داعش، به‌شداریی له‌ پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانیی عیراق كردووه‌.

سه‌ركرده‌كه‌ی هاوپه‌یمانێتی‌ ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌شداری له‌ ئازادكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ ده‌كات و ژوورێكی عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌شیش له‌ به‌غدا و هه‌ولێر له‌نێوان هه‌ردوولا بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ پێكهێنراوه‌.

و: رۆژگار علی

خ.غ


ئه‌م بابه‌ته 7564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM