له‌ ژێر ئاڵایه‌كی داعشدا بۆمبێك به‌ پێنج پۆلیسدا ته‌قییه‌وه‌


خه‌ندان ـ هێمن محه‌مه‌د

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بۆمبێكی چێنراو كه‌ له‌ژێر ئاڵایه‌كی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆرستی داعشدا له‌ قه‌ره‌ته‌په‌ دانرابوو، به‌ ژماره‌یه‌ك پۆلیسدا ته‌قییه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ پێنج پۆلیس كه‌ دوانیان ئه‌فسه‌ر بوون، بریندار بوون.

محه‌مه‌د حاجی عومه‌ر، لێپرسراوی كۆمیته‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌ خه‌ندانی  راگه‌یاند: "كاتژمێر 7 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13 ی ئایار، له‌ ته‌پۆڵكه‌یه‌كی به‌رانبه‌ر گه‌ڕه‌كی موره‌حه‌لین بۆمبێكی چێنراو به‌ ژماره‌یه‌ك پۆلیسدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ پێنج پۆلیس بریندار بوون".

وتیشی: "ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه‌ چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر ئه‌و ته‌پۆڵكه‌یه‌ بلۆك و كه‌ره‌سته‌ی دروستكردنی مۆڵگه‌یان داناوه‌، شه‌وی رابردووش له‌سه‌ر ته‌پۆڵكه‌كه‌ ئاڵایه‌كی داعش هه‌ڵكراوه‌و بۆمبێكی چێنراو له‌ژێریدا شاردرابووه‌وه‌، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆش كاتێك ئه‌و پۆلیسانه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا بوون و گه‌ڕان و پشكنینیان ئه‌نجامداوه‌ ئه‌و بۆمبه‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌".
 
لێپرسراوی كۆمیته‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ی یه‌كێتی، روونیشیكرده‌وه‌ ئه‌و پۆلیسه‌ بریندارانه‌ سه‌ر به‌ پۆلیسی دیاله‌-ن و چواریان به‌ ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب و یه‌كێكیشیان توركمان بوون، سه‌رجه‌میشیان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كه‌لار كراون.

هـ. ر


ئه‌م بابه‌ته 5143 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌پۆلیس‌‌بۆمب‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM