كاروانێكی‌ ئۆتۆمبیله‌كانی‌ داعش ئاگرباران كران


خه‌ندان_ سۆران

راگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌ و تیایدا ئاشكرای‌ ده‌كات، كاروانێكی‌ ئۆتۆمبیله‌كانی‌ داعش ئاگرباران كران.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، ژمارەیەك چەكداری داعش سەرقاڵی خۆئامادەكردن بوون بۆ هێرشكردنە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە میحوەری خازر لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانەوە بەهاوكاری لەگەڵ هێزەكانی زێرەڤانی ئاگرباران كران.

سەرچاوەیەك لە سوپای پێنجی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی رایگەیاند: "كاتژمێر 10 ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بەهاوكاری سوپای پێنجی زێرەڤانی قافڵەیەكی ئۆتۆمۆبێلەكانی چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشیان لە نزیك گوندی(وەردەك) لە میحوەری خازر كردە ئامانج و چەند جارێك بۆردومانیان كردن".

ئەو سەرچاوەیە زیاتر وتیشی:"ئەو قافڵەیەی چەكدارانی داعش سەرقاڵی خۆئامادكردن بوون بەمەبەستی هێرشكردنە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە ناوچەكە، بەڵام بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانەوە سەرجەم ئۆتۆمۆبێل و چەكدارە سەرنشینەكانیان لەناوبران".

سەبارەت بە ئاماری كوژراوەكانی داعش سەرچاوەكە وتی: "بەهۆی ئەو ئاگرەی كە بەهۆی بۆردومانەكانەوە لە ناوچەكە كەوتووەتەوە دیارنییە ئاخۆ چەند چەكداری داعش بەوهۆیەوە كوژراون و هێزەكانی پێشمەرگە سەرقاڵی دەستخستنی زانیاری زیاترن لەمبارەیەوە".

خ.غ


ئه‌م بابه‌ته 7535 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM