ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران سێ پرۆژه‌ یاسا یه‌كلاده‌كاته‌وه‌


خه‌ندان- ره‌هێڵ سه‌مه‌د

هه‌ر سێ پرۆژه‌یاسای‌ پاسه‌وانی‌ نیشتمانیی‌  و دادگای‌ فیدراڵی‌  و حزبه‌كان ماوه‌یه‌كه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ بۆ كراوه‌، به‌ڵام تاكو ئێستا به‌هۆی‌ جیاوازی‌ بۆچوونه‌كان و ناكۆكی‌ پێكهاته‌كان یه‌كلانه‌كراونه‌ته‌وه‌، بۆ گه‌یشتن به‌ رێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و سێ پرۆژه‌یاسایه‌ بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 26ی‌ ئایاری‌ 2015 سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌.

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ده‌لۆ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیرق به‌ خه‌ندانی‌ راگه‌یاند: "به‌مه‌به‌ستی‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ هه‌ر سێ پرۆژه‌یاسای‌ دادگای‌ فیدراڵی و پاسه‌وانی‌ نیشتمانیی‌ و یاسای‌ حزبه‌كان بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 26ی‌ ئایاری‌ 2015 سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران  له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌".

عه‌بدوڵڵا وتیشی‌: "ماوه‌یه‌كه‌ ئه‌و پرۆژه‌یاسایانه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران خوێندنه‌وه‌یان بۆ كراوه‌، به‌ڵام به‌هۆی‌ جیاوازی‌ بۆچوونه‌كان و ناكۆكی‌ پێكهاته‌كان تاكو ئێستا نه‌توانراوه‌ یه‌كلابكرێته‌وه‌".
ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد: "به‌هۆی‌ پێویستی‌ په‌سه‌ندكردنی‌ ئه‌و یاسایانه‌وه‌ هه‌وڵده‌درێت له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ فراكسیۆنه‌كان له‌یه‌كتر نزیك بكرێنه‌وه‌ و له‌م ماوه‌یه‌ ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یاسایانه‌ بدرێن".


خ.غ


ئه‌م بابه‌ته 1755 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM