چاوش ئۆغڵو: توركیا و سعودیه‌ رێكنه‌كه‌وتوون


خه‌ندان ـ

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ره‌تیكرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانی سعودی رێككه‌وتبێتن بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌ربازیی هاوبه‌ش له‌ سوریا.

مه‌ولود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا پێشبینی و گریمانی چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی به‌ ناڕاست وه‌سفكرد كه‌ باسیان له‌وه‌كردووه‌ توركیا و عه‌ره‌بستانی سعودی پرۆسه‌ی سه‌ربازیی هاوبه‌ش له‌ سوریا ئه‌نجامده‌ده‌ن، له‌وباره‌یشه‌وه‌ ئۆغڵو  به‌ رۆژنامه‌ی سه‌باحی چاپی ئه‌و وڵاته‌ی راگه‌یاند كه‌ هیچ رێككه‌وتنێك له‌نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و ریاز نییه‌ بۆ ئه‌نجامدانی هیچ پرۆسه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌ سوریا.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ته‌نیا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رێككه‌وتوون بۆ دابینكردنی پشتیوانیی ئاسمانی له‌ هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، به‌تایبه‌ت ئه‌و 15 هه‌زار چه‌كداره‌ی ئۆپۆزسیۆن كه‌ له‌ خاكی توركیا به‌ سه‌ركردایه‌تیی ئه‌مریكا مه‌شق و راهێنانیان پێكراوه‌.

هه‌رچه‌نده‌ چاوش ئۆغڵو نه‌چووه‌ ورده‌كاریی چۆنێتی ئه‌و پشتیوانییه‌ ئاسمانییه‌، به‌ڵام جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ئاسمانه‌وه‌ 15 هه‌زار چه‌كداره‌ی ئۆپۆزسیۆن نه‌پارێزرێن، مه‌شق و راهێنان هیچ سوودێكی نابێت.

خ.غ


ئه‌م بابه‌ته 2405 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM