خۆڵبارین 1500 كه‌س ره‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كات


خه‌ندان_

نزیكه‌ی‌ هه‌زار و 500 كه‌س له‌ عیراق به‌هۆی‌ ئه‌و شه‌پۆله‌ خۆڵبارینه‌وه‌ كه‌ به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌كی تری‌ گرته‌وه‌، تووشی‌ حاڵه‌تی‌ ته‌نگه‌ نه‌فه‌سی بوون و ره‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌كان كران.

ئه‌حمه‌د ره‌دینی، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ راگه‌یاندنی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ رایگه‌یاند: "نه‌خۆشخانه‌كانی‌ پایته‌خت و پارێزگاكانی‌ تر، سه‌دان حاڵه‌تی‌ ته‌نگه‌نه‌فه‌سییان بۆ ره‌وانه‌كراوه‌، كه‌ زۆرینه‌یان منداڵ و كه‌سانی‌ به‌ته‌مه‌ن بوون، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشی‌ ره‌بوو و نه‌خۆشییه‌كانی‌ سییان هه‌یه"‌.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌: "نه‌خۆشخانه‌كانی‌ كه‌ربه‌لا 672 حاڵه‌تیان پێگه‌ینراوه‌ كه‌ 50 یان منداڵ بوون". ئه‌وه‌شی‌ وت كه‌ به‌غدا 499 حاڵه‌تی‌ تۆمار كردووه‌ و زیاتریان له‌ دیوی‌ ره‌سافه‌ن، له‌و ژماره‌یه‌ 309 نه‌خۆشیان منداڵ بوون.


ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ وتیشی: "پارێزگای‌ سه‌ماوه‌ 364 حاڵه‌تی‌ خنكانی‌ تۆماركردووه‌ كه‌ زۆرینه‌یان كه‌سانی‌ به‌ته‌مه‌ن بوون، به‌ڵام له‌ پارێزگاكانی‌ تر به‌ رێژه‌یه‌كی كه‌م حاڵه‌تی‌ خنكان تۆمار كراوه‌، به‌تایبه‌ت له‌ دیاله‌ و زیقار هیچ حاڵه‌تێك تۆمار نه‌كراوه‌".

ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌رچه‌نده‌ ژماره‌یه‌كی زۆر تووشی‌ خنكان بوون، به‌ڵام هیچ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك حاڵه‌تی‌ مردنی‌ تۆمار نه‌كردووه‌ و زۆرینه‌شیان دوای‌ وه‌رگرتنی‌ چاره‌سه‌ری‌ پێویست، گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ ماڵی‌ خۆیان.

ئێواره‌ی‌ رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ 26ی‌ ئایار، شه‌پۆلێكی‌ خۆڵبارین رووی‌ له‌ عیراق كرد، به‌تایبه‌تی‌ پایته‌خت و چه‌ند پارێزگایه‌كی تری‌ گرته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ مه‌ودای‌ بینینی به‌ته‌واوه‌تی‌ كه‌م كردبووه‌وه‌.

له ‌عه‌ره‌بییه‌وه‌: سۆران
سه‌رچاوه‌: ئاژانسی‌ ئیره‌م


خ.غ


ئه‌م بابه‌ته 3622 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM