گفتوگۆ له‌سه‌ر یاسای پارته‌ سیاسییه‌كان ده‌كرێت


خه‌ندان ـ هۆگر كه‌مال

ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق گفتوگۆ له‌سه‌ر یاسای پارته‌ سیاسییه‌كان ده‌كات و په‌رله‌مانتارێكیش رایده‌گه‌یه‌نێت، 22 پڕۆژه‌ یاسایان له‌به‌رده‌ستدا ماوه‌ و ته‌نها سێ رۆژیان ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رزی یاسادانان كۆتایی بێت.

د. شێركۆ مه‌نگوڕی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گفتوگۆ له‌سه‌ر یاسای پارته‌ سیاسییه‌كانی عیراق ده‌كات كه‌ ئه‌م یاسایه‌ هه‌رێم ناگرێته‌وه‌.

وتیشی: "له‌ ئێستادا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان 22 پڕۆژه‌یاسای له‌به‌رده‌مدا ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كاریان له‌سه‌ر بكات، له‌و پڕۆژانه‌ 19یان گفتوگۆیان له‌سه‌ر كراوه‌ و خوێندنه‌وه‌یان بۆ كراوه‌، به‌ڵام ته‌نها سێ رۆژ له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ماوه‌، به‌و ماوه‌كه‌مه‌ش ناتوانرێت ئه‌و هه‌موو پڕۆژه‌یه‌ ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت".


ئه‌م بابه‌ته 1574 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM