"عیراق ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر سیستمی مه‌ركه‌زی"


خه‌ندان ـ

راوێژكارێكی پێشووی كاروباری سیاسی سوپای ئه‌مریكا جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌ سیستمی مه‌ركه‌زی شكستی له‌ به‌ڕێوه‌بردنی عیراق هێناوه‌.

ئێما سكای، راوێژكاری پێشووی كاروباری سیاسی سوپای ئه‌مریكا به‌ سایتی سی ئێن ئێنی راگه‌یاند: له‌مه‌ودوا ده‌وڵه‌تی عیراق ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر سیستمی مه‌ركه‌زی، چونكه‌ ده‌وڵه‌ت شكستی هێناوه‌ له‌وه‌ی به‌و سیستمه‌ وڵات به‌ڕێوه‌به‌رێت.

سكای ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ عیراق ناتوانێت ببێته‌ خاوه‌ن سوپایه‌كی نیشتمانی، چونكه‌ سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌سه‌ر ناسنامه‌ی ده‌وڵه‌ت رێكناكه‌ون، ناشكرێت به‌ په‌نابردن بۆ هه‌مان شێوازه‌كانی پێشوو، چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عیراق بكرێت.

ئه‌و راوێژكاره‌ی پێشووی سوپای ئه‌مریكا ره‌خنه‌ی له‌ سیاسه‌تی ئێستای عیراق گرتووه‌ و له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر سوپا هه‌بووه‌، هه‌ر بۆیه‌ ناكرێت عیراق ببێته‌ خاوه‌ن سوپایه‌كی نیشتمانی.

ده‌شڵێت: "هه‌رچه‌ند چه‌ك به‌و سوپایه‌ بدرێت و به‌هه‌ر جۆرێك پڕچه‌ك بكرێت، سایكۆلۆجیا و خواستی شه‌ڕكردن له‌لای سوپای عیراق دروست نابێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كاری له‌و سوپایه‌ كردووه‌، ته‌نیا ململانێی سیاسییه‌".


ئه‌م بابه‌ته 1980 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM