ده‌یان چه‌كداری داعش له‌ موسڵه‌وه‌ به‌ره‌و سوریا ده‌ڕۆن


خه‌ندان ـ

دانیشتوانی شاری موسڵ ئاشكرایانكرد كه‌ ده‌یان چه‌كداری رێكخراوی تیرۆریستی داعش شاری موسڵیان به‌ره‌و خاكی سوریا جێهێشتووه‌.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ چه‌ند هاوڵاتییه‌كی دانیشتووی موسڵ پێیان راگه‌یاندووه‌ زیاتر له‌ 170 چه‌كداری رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ موسڵه‌وه‌ به‌ره‌و شاری رققه‌ی سوریا رۆیشتوون.

به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه‌، هۆكاری رۆیشتنی ئه‌و چه‌كداره‌ داعشانه‌ له‌ موسڵ، به‌هۆی دروستبوونی ناكۆكی بووه‌ له‌نێوان سه‌ركرده‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌ به‌ دیاریكراویش له‌سه‌ر ده‌ستكردن به‌ پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانی رزگاركردنی موسڵ.

ئاژانسه‌كه‌ روونی نه‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و چه‌كدارانه‌ له‌سه‌ر چی ناكۆكییان بووه‌، به‌ڵام ئاشكرایكردووه‌ كه‌ زۆربه‌یان له‌ سه‌ركرده‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بوون.

به‌وته‌ی دانیشتووانی موسڵ، لێكترازان و جیابوونه‌وه‌ و ناكۆكیی گه‌وره‌ كه‌وتووه‌ته‌ نێو سه‌ركرده‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ موسڵ و زۆربه‌ی ناكۆكییه‌كانیش له‌سه‌ر پاره‌ و كاروباره‌ ئیدارییه‌كانه‌.


خ.غ


ئه‌م بابه‌ته 3869 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌موسڵ‌‌سوریا ‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM