توركیا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ پارێزگارێك، فشاری‌ خستووه‌ته‌ سه‌ر عیراق


خه‌ندان-
 
وه‌زیری‌ ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری‌ پارێزگاكان رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ "رافع عیساوی‌" هۆكارێكی‌ گه‌وره‌یه‌ بۆ دروستبوونی‌ ئه‌و قه‌یرانه‌ی‌ ئێستا، ئاشكراشی ده‌كات، توركیا فشاری‌ خستووه‌ته‌ سه‌ریان بۆ ئه‌وه‌ی‌ متمانه‌ له‌ ئه‌سیل نوجێفی‌ وه‌رنه‌گیرێته‌وه‌.

ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا جبوری‌، وه‌زیری‌ ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری‌ پارێزگاكان رایگه‌یاند: "رافع عیساوی‌ كه‌سێكی‌ به‌ناز بوو له‌ حكومه‌ته‌كانی‌ پێشوو، بۆیه‌ كاتێك كار گه‌یشته‌ سه‌ر پاسه‌وانه‌كانی‌، دنیای شێواند". ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ عیساوی‌ بووه‌ته‌ هۆكارێكی‌ گه‌وره‌ بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌ی‌ ئێستا.

جبووری‌ ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، كه‌ توركیا به‌شَوه‌یه‌كی فراوان ده‌ستوه‌رده‌داته‌ كاروباری‌ ناوخۆی‌ عیراق، بۆیه‌ پێویسته‌ ده‌وڵه‌تی‌ عیراق و وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌ڵوێستیان هه‌بێت، ته‌ئكیدیشكرده‌وه‌، كه‌ توركیا فشار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ متمانه‌ له‌ ئه‌سیل نوجێفی پارێزگاری‌ نه‌ینه‌وا وه‌رنه‌گیرێته‌وه‌.

پێشتر حه‌یده‌ر مه‌ولا، له‌ 21 ی‌ ئایار رایگه‌یاند: "حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق داوایه‌كی‌ ئاراسته‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كردووه‌ و داوا ده‌كات ئه‌سیل نوجێفی له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ وه‌كو پارێزگار دوور بخرێته‌وه‌".

سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌ 20ی‌ ئایار داواكارییه‌كی‌ پێگه‌یشت كه‌ له‌لایه‌ن 55 په‌رله‌مانتاره‌وه‌ ئیمزا كرابوو داوایان ده‌كرد نوجێفی له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ دوور بخرێته‌وه‌.

له ‌عه‌ره‌بییه‌وه‌: سۆران


خ.غ


ئه‌م بابه‌ته 5402 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM