به‌ڤیدیۆ: سه‌رۆك هۆزه‌كانی موسڵ په‌یمان بۆ خه‌لیفه‌كه‌ی‌ داعش دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌


خه‌ندان-
 به‌ پێی‌ گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆیی كه‌ پێگه‌كانن نزیك له‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش بڵاویانكردۆته‌وه‌، سه‌رۆك هۆزه‌كانی‌ موسڵ، په‌یمان بۆ خه‌لیفه‌ی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌.

به‌ پێی‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌رۆك هۆزه‌كانی‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا په‌یمان بۆ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی‌ خه‌لیفه‌ی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌ و به‌ڵێنی‌ پشتیوانیكردنی‌ ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستیه‌ ده‌ده‌ن.

هه‌ر له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌دا، دوو كه‌سایه‌تی‌ هۆزه‌كانی‌ "لوه‌یزییه‌كان و عه‌بد ره‌به‌" خۆیان له‌ هه‌ر دوو په‌رله‌مانتار "عه‌بدولڕحمان لوه‌یزی و محمه‌د عه‌بد ره‌به‌" بێ به‌ری‌ ده‌كه‌ن.


ئه‌م بابه‌ته 9055 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM