بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ، ئه‌م جۆره‌ هێلیكۆپته‌رانه‌ گه‌یشتنه‌ عیراق


خه‌ندان-

فه‌رمانده‌یی‌ ئۆپراسیۆنه‌كانی‌ نه‌ینه‌وا، گه‌یشتنی‌ ئه‌و هێلیكۆپته‌ره‌ پێشكه‌وتووه‌ ئه‌مریكاییانه‌ی‌ راگه‌یاند كه‌ له‌ شه‌ڕی‌ رزگاركردنی‌ شاری‌ موسڵ و پاككردنه‌وه‌ی‌ شاره‌كه‌ له‌ تیرۆریستانی‌ رێكخراوی‌ داعش، به‌كارده‌هێنرێن.

لیوا روكن نه‌جم جبوری‌ فه‌رمانده‌ی‌ ئۆپراسیۆنه‌كانی‌ نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، فه‌رمانده‌یی‌ ئۆپراسیۆنه‌كانی‌ نه‌ینه‌وا، ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی‌ ئه‌مریكایی‌ جۆری‌ (ئه‌ی‌ 10)ی‌ وه‌رگرتووه‌ كه‌ خێراییه‌كی‌ زۆریان هه‌یه‌ و ده‌توانن ئامانجه‌ جێگیرو جوڵاوه‌كانی‌ تیرۆریستان به‌ وردی‌ بپێكن.

وتیشی‌: "له‌گه‌ڵ ئه‌و فڕۆكانه‌دا، موشه‌كی‌ زیره‌كمان راده‌ستكراوه‌ كه‌ فڕۆكه‌كان هه‌ڵیده‌گرن  و كاریگه‌ریی‌ گه‌وره‌یان له‌سه‌ر یه‌كلایی‌ كردنه‌وه‌ی‌ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی‌ داعش".

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ 10ی‌ حوزه‌یرانی‌ ساڵی‌ رابردووداـ، رێكخراوی‌ تیرۆرستی‌ داعش ده‌ستی‌ به‌سه‌ر شاری‌ موسڵدا گرت، له‌ئێستادا سوپای‌ عیراق و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ عیراق، خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی‌ ئۆپراسیۆنێكی‌ گه‌وره‌ بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ شاره‌كه‌ و پاككردنه‌وه‌ی‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا، ئاماده‌ ده‌كه‌ن.


پ.ز
        


ئه‌م بابه‌ته 12393 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM