"توركیا ده‌ستی‌ له‌ داگیركردنی‌ شاری‌ موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌، هه‌یه‌"


خه‌ندان -

 سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرای ده‌كات، كونسڵی‌ توركیا له‌ نه‌ینه‌وا ده‌ستی‌ هه‌بووه‌ له‌ پیلانێك بۆ داگیركردنی‌ ئه‌و شاره‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعشه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ لیژنه‌ په‌رله‌مانییه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌ داگیركردنی‌ شاری‌ موسڵ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعشه‌وه‌، رایگه‌یاند: "ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی‌ بانگهێشتكراون بۆ لێكۆڵینه‌وه‌، ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌، كه‌ ئۆزتورك یه‌ڵماز، كونسوڵی‌ توركیا له‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا ده‌ستی‌ هه‌بووه‌ له‌ پیلانێك بۆ داگیركردنی‌ موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌".

سه‌رچاوه‌كه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، كه‌ وته‌ی‌ ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ به‌ ئاشكرا باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ لایه‌نی‌ توركی به‌شداربووه‌ له‌و پیلانه‌، وتیشی: "به‌شێك له‌ ئیفاده‌ی‌ ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كونسوڵی‌ توركیا رۆڵێكی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌بووه‌ له‌ بڕیاره‌كان له‌و پارێزگایه‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ بكه‌وێـته‌ ده‌ست داعش".

له‌ 9ی‌ حوزه‌یرانی‌ 2014 واته‌ ساڵێك پێش ئێستاو له‌ وه‌ها رۆژێكدا، چه‌كدارانی‌ داعش توانییان به‌ته‌واوه‌تی‌ ده‌ست بگرن به‌سه‌ر شاری‌ موسڵ، ناوه‌ندی‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا، هه‌ر ئه‌وكات داعش 48 ئه‌ندامی‌ كوسنڵگه‌ری‌ توركیای له‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وای‌ ده‌ستگیركرد، به‌ڵام له‌ 20ی‌ ئه‌یلوولی‌ 2014 و دوای‌ زیاتر له‌ 100 رۆژ، ئه‌و رێكخراوه‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی‌ كونسڵگه‌رییه‌كه‌ی‌ ئازادكرد، كه‌ ئه‌وكات باس له‌وه‌ كرا به‌ رێكه‌وتنی‌ نهێنی‌ نێوان توركیا و داعش، ئه‌و رفێندراوانه‌ ئازاد كراون.

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌: سۆران كه‌ریم
سه‌رچاوه‌: ئاژانسی‌ هه‌واڵه‌كانی‌ براسا


ئه‌م بابه‌ته 7376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM