"30 ملیار دیناری قه‌ره‌بووی ئاواره‌كانی هه‌رێم خوراوه‌"


خه‌ندان –

 ئه‌ندامێكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایگه‌یاند: 30 ملیار دیناری قه‌ره‌بووی ئاواره‌كانی هه‌رێم خوراوه‌ كه‌ ساڵی 1991 له‌ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ خوراوه‌!

سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌ڵێت: "له‌میانی به‌دواداچوونم بۆ ئه‌و 50 ملیار دیناره‌ی كه‌ ده‌بوو ساڵی 2013 بۆ ئاواره‌ گه‌ڕاوه‌كانی هه‌رێم سه‌رف بكرێت ده‌ركه‌وت له‌نێوان دوو وه‌زاره‌تی "دارایی و ئابوری و وه‌زاره‌تی ناوخۆدا" بڕی 10 ملیار دیار نییه‌".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك نووسیویه‌تی‌: "وه‌زاره‌تی‌ دارایی ده‌ڵێ 30 ملیار بۆ قه‌ره‌بووی ئاواره‌كانی ئێران دراوه‌ به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌وانیش ده‌ڵێن 20 ملیاره‌".

نووسیویشیه‌تی‌: "جگه‌ له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌، 20 ملیار دیناری‌ تر كه‌ ده‌بوو بدرێت به‌ قه‌ره‌بووی ئاواره‌ له‌ ساڵی 2013 ئه‌و 20 ملیاره‌ش نه‌دراوه‌ و خوراوه‌!".











ئه‌م بابه‌ته 1831 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM