په‌رله‌مانتارێك: ده‌وڵه‌تی عیراق به‌ بڕیاره‌كانی به‌عس و بریمه‌ر كارده‌كات


خه‌ندان ـ عه‌لی ناجی

لیژنه‌ی یاسایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پێی وایه‌ تائێستا ده‌وڵه‌تی عیراق به‌ یاساكانی سه‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی به‌ناو سه‌ركردایه‌تیی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی حزبی به‌عس و پۆل بریمه‌ر كار ده‌كات.

ئیبتسام هیلالی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق تایبه‌ت بۆ خه‌ندانی روونكرده‌وه‌: زۆرێك له‌ بڕٍیاره‌كانی سه‌رده‌می به‌عس كه‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاوه‌ ده‌ریكردووه‌ له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانی پۆل بریمه‌ر، حاكمی مه‌ده‌نیی عیراق له‌دوای ساڵی 2003، تائێستاش له‌ كه‌رته‌ جیاجیاكانی ده‌وڵه‌تدا كاریان پێ ده‌كرێت.

ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی یاسایی وتیشی، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران زۆرێك له‌و بڕیارانه‌ی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌ و ئه‌وانه‌ش كه‌ ماون هه‌ڵده‌وه‌شوێنرێنه‌وه‌ و یاسا و بڕیاری نوێیان له‌جێ داده‌نرێت.


ئه‌م بابه‌ته 1647 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM