هۆكاره‌كانی‌ كه‌وتنی‌ شاری‌ "موسڵ" ئاشكرا ده‌كرێت


خه‌ندان-

سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئاسایس و به‌رگری‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عیراق رایده‌گه‌ینێت، لیژنه‌ی‌ لیكۆڵینه‌وه‌ له‌ روداوی‌ كه‌وتنی‌ شاری‌ "موسڵ" و كۆنترۆڵ كردنی‌ له‌ لایه‌ن رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعشه‌وه‌ راپۆری‌ كۆتایی خۆیان ته‌واوكردووه‌.

حاكم زاملی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئاسایش و به‌رگری‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق، كه‌ هاوكات سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌ كه‌وتنی‌ شاری‌ "موسڵ" رایكه‌یاند، رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ 15/6/2015 لیژنه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ روداوه‌كانی‌ شاری‌ "موسڵ" راپۆرتی‌ كۆتایی بڵاوده‌كاته‌وه‌ و هۆكاره‌كانی‌ كه‌وتنی‌ ئه‌و شاره‌ و داگیركردنی‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعشه‌وه‌ ئاشكراده‌كات.

ئاماژه‌به‌وه‌شده‌كات، ئه‌و لێدوانانه‌ی‌ له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌كه‌وه‌ ده‌درێن، ته‌نها گوزارشت له‌ بۆچوونی‌ خۆیان ده‌كات و ئه‌و جۆره‌ لێدوانانه‌ش كاریگه‌ری‌ نه‌رێنی له‌ سه‌ر ره‌وتی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان هه‌بووه‌.

له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئاسایش و به‌رگری‌ رایگه‌یاندبوو، كه‌ لیژنه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ روداوه‌كانی‌ كه‌وتنی‌ شاری‌ "موسڵ" راپۆرتی كۆتاییان ئاماده‌كردووه‌، له‌ راپۆرته‌كه‌شدا هۆكاره‌كانی‌ داگیركردنی‌ شاری‌ "موسڵ" له‌ لایه‌ن رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعشه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كرێت.

رۆژی‌ "10/6/2014" هێزه‌كانی‌ سوپای‌ عیراق و پۆلیسی‌ فیدڕاڵی‌، به‌بێ به‌رگریكردن شاری‌ "موسڵ" یان چۆڵكرد و چه‌كداره‌كانی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش به‌بێ روبه‌ڕوبونه‌وه‌، دووه‌م گه‌وره‌ترین پارێزگای‌ عیراقیان داگیركرد.


سه‌رچاوه‌: شه‌فه‌ق نیوز
ا ی‌


ئه‌م بابه‌ته 6553 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM