عیراق به‌م شێوه‌یه‌ ده‌یان ملیۆن دۆلار به‌فیڕۆ ده‌دات


خه‌ندان - سۆران

ئه‌و تانك و زرێپۆشانه‌ی‌ عیراق پاره‌یه‌كی زۆری پێدان، به‌شێكی‌ زۆریان به‌هۆی‌ نه‌بوونی‌ پارچه‌ی‌ یه‌ده‌گ و نه‌بوونی‌ كۆمپانیای پێویست بۆ چاككردنه‌وه‌یان، له‌كاركه‌وتوون.

له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، رۆژنامه‌نووسێكی‌ عیراق، له‌ سه‌ربازگه‌ی‌ تاجی‌ به‌شێك له‌و زرێپۆشانه‌ ده‌خاته‌ڕوو كه‌ ماوه‌ی‌ كه‌متر له‌ ساڵێك ده‌بێت عیراق له‌ وڵاتی‌ ئۆكرانیاوه‌ هاورده‌ی‌ كردوون.

وه‌ك رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ پێده‌دات، كه‌ به‌های‌ گرێبه‌سته‌كه‌ زیاتر له‌ سه‌د ملیۆن دۆلار ده‌بێت، بۆیه‌ ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی ئه‌م زرێپۆش و ناقیلانه‌ی كڕیوه‌ شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ له‌سێداره‌ بدرێت، چونكه‌ ئه‌مه‌ خیانه‌تی گه‌وره‌یه‌".

پێشتریش خالد عوبه‌یدی، وه‌زیری به‌رگری عیراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و كۆمپانیانه‌ی له‌گه‌ڵیاندا گرێبه‌ست كرابوو بۆ چاككردنه‌وه‌ و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تانك و زرێپۆش و ئۆتۆمبیله‌ سه‌ربازییه‌كان، عیراقیان به‌جێهێشتووه‌، بۆیه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبیل و تانك و زرێپۆشی له‌كاركه‌وتوویان هه‌یه‌، كۆمپانیاكانیش به‌هۆی خراپی دۆخی ئه‌منییه‌وه‌ ناگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ عیراق.


ئه‌م بابه‌ته 4958 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM