شه‌نگال: پێشمه‌رگه‌ شكستی به‌ هێرشێكی داعش هێنا


خه‌ندان- ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزی

هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ رۆژئاوای قه‌زای شه‌نگال توانیان هێرشێكی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش شكست پێبهێنن و زیانێكی زۆریشیان پێگه‌یاندوون .

له‌ شه‌نگاله‌وه‌ فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان تایبه‌ت به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند: "شه‌وی رابردوو كاتژمێر یازده‌ و بیست خوله‌ك چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیاندا له‌ رۆژئاوای شه‌نگال ".

وتیشی: "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ توانیان زۆر به‌ باشی به‌رپه‌رچیان بده‌نه‌وه‌ و زه‌ره‌رو زیانی گه‌وره‌یان پێبگه‌یه‌نن " .

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "شه‌ڕ و پێكدادانه‌كه‌ی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش نزیكه‌ی یه‌ك كاتژمێری خایاند ".

به‌وته‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دوای شكست پێهێنانی هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی و هه‌ڵاتنیان بۆ باره‌گاكانیان فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانیش گه‌یشتنه‌ ناوچه‌كه‌ ".

باسی له‌وه‌شكرد: "له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه‌ چوار باره‌گای چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بۆردوومانكران و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش بێ زیان و سه‌ركه‌وتوو بوون".

خ.غ


ئه‌م بابه‌ته 1358 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM