نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ژماره‌ی‌ راسته‌قینه‌ی‌ ئاواره‌كانی‌ عیراق ئاشكرا ده‌كات


خه‌ندان-

كۆمیسیۆنی‌ باڵای‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری‌ په‌نابه‌ران رایگه‌یاند، به‌هۆی‌ به‌رده‌وامی‌ جه‌نگ له‌ دژی‌ چه‌كدارانی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش،  ژماره‌ی‌ ئاواره‌كان له‌ عیراقدا گه‌یشته‌ چوار ملیۆن كه‌س.

كۆمیسیۆنی‌ كاروباری‌ په‌نابه‌ران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "نیوه‌ی‌ خێزانه‌  ئاواره‌كان پێداویستی‌ سه‌ره‌تایی‌ و جێنیشته‌جێی‌ گونجاویان نییه‌ و ناچاربوون له‌ ته‌لاره‌ چۆڵه‌كان و شوێنه‌ نه‌شیاوه‌كاندا ژیان به‌سه‌ر ببه‌ن. ئاماژه‌ی‌ به‌ بوونی‌ نزیكه‌ی‌ هه‌شت ملیۆن عیراقیش كرد كه‌ له‌ئێستادا پێویستیان به‌ كۆمه‌ك و یارمه‌تی‌ هه‌یه‌.

  ئه‌سغه‌ر موسه‌وی‌  بریكاریی‌ وه‌زیری‌ كۆچ و كۆچبه‌رانی‌ عیراق لای‌ خۆیه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌، هاوشان له‌گه‌ڵ پشتیوانی‌ هه‌ندێك له‌ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ و ناوخۆییه‌كان بۆ به‌هاناوه‌چوونی‌ ئاواره‌كان، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌رده‌وامه‌ له‌ پێشكه‌شكردنی‌ یارمه‌تییه‌ خۆراكییه‌كان بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی‌ له‌ئێستادا ناوچه‌كانی‌ خۆیان جێهێشتووه‌ و ئاواره‌بوون.

خ.غ     


ئه‌م بابه‌ته 1548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM