گه‌وره‌ تیرۆریستێكی به‌ ره‌گه‌ز تونسی له‌ موسڵ كوژرا


خه‌ندان ـ

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا كوژرانی گه‌وره‌ تیرۆریستێكی داواكراوی به‌ ره‌گه‌ز لیبی له‌ هێرشێكی ئاسمانیی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ شاری موسڵ پشتڕاست كرده‌وه‌.

كۆلۆنێل ستیڤ وارن، وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌و تیرۆریسته‌ ناوی (تارق بن فالح عه‌ونی ئه‌لحه‌زری) بووه‌ و به‌ ره‌گه‌ز تونسییه‌ و یه‌كێك بووه‌ له‌و گه‌وره‌ تیرۆریسته‌ داواكراوانه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌یویست ده‌ستی پێبگات.

ئه‌لخزری به‌ ره‌گه‌ز تونسییه‌ و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش سێ ملیۆن دۆلاری وه‌ك خه‌ڵات بۆ هه‌ر كه‌سێك دیاری كردبوو كه‌ زانیارییه‌كانی بیگه‌یه‌نێته‌ ئه‌و تیرۆریسته‌، به‌ڵام وه‌ك به‌یاننامه‌كه‌ی پنتاگۆن باسی لێوه‌ كردووه‌، ئه‌و گه‌وره‌ تیرۆریسته‌ له‌ 15 ئه‌م مانگه‌ له‌ هێرشێكی ئاسمانیی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانن له‌ شاری  موسڵ كوژراوه‌.

له‌ مانگی ئه‌یلولی 2012، هێرشێكی تیرۆریستی كرایه‌ سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ شاری بنغازی لیبیا و تێید، كریستۆفه‌ر ستیڤنز و سێ ئه‌مریكایی دیكه‌ كوژران.

خ.غ



ئه‌م بابه‌ته 3851 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM