رێژه‌ی‌ ئاواره‌كان له‌ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كرێت


خه‌ندان- ره‌هێل سه‌مه‌د

 ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24ی‌ حوزه‌یرانی‌ 2015، له‌ شاری‌ هه‌ولێر له‌ میانه‌ی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نوسی بۆ به‌رێوه‌به‌ری‌ فه‌رمانگه‌ی‌ به‌دواداچوون وڵامدانه‌وه‌ی‌ راپۆرته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌وه‌ ئاشكرا كرا كه‌ زیاتر له‌ له‌سه‌دا 50ی‌  ئاواره‌كانی‌ عیراق له‌ ناوخۆی‌ هه‌رێم نیشته‌جێن، راشیگه‌یاند، "حكومه‌تی‌ عیراقی‌ و رێكخراوه‌ نێوده‌وله‌تیه‌كان وه‌كو پێویست هاوكاری‌ ئه‌و خه‌ڵكانه‌یان نه‌كردووه‌".

له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌نووسیه‌دا د. دیندار زێباری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فه‌رمانگه‌ی‌ به‌دواداچوون و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ راپۆرته‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان رایگه‌یاند: "به‌ گوێره‌ی‌ دوا ئاماره‌كان زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن و 700 هه‌زار ئاواره‌ی‌ ناوخۆی‌ عیراق و په‌نابه‌رانی‌ سوریا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نیشته‌جێ كراون، ئه‌مه‌ش زیاتره‌ له‌سه‌دا  50ی‌ رێژه‌ی‌ ئاواره‌كانی‌ سه‌رجه‌م عیراق".

وتیشی‌: "ئه‌و ئاوارانه‌ له‌ 30 كه‌مپی‌ جۆراوجۆر و له‌شارو شارۆچكه‌كان نیشته‌جێ كراون و له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ پێداویسته‌كانیان بۆ دابین ده‌كرێت.

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو: "حكومه‌تی‌ عیراق و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نه‌یانتوانیوه‌ سه‌دا 6ی‌ پێداویستی‌ ئه‌و ئاوارانه‌ دابین بكه‌ن".


پ.ز


ئه‌م بابه‌ته 2153 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM