داعش هێرشی‌ كرده‌وه‌ سه‌ر كۆبانێ و ژماره‌یه‌ك شه‌هید و بریندار هه‌یه‌


خه‌ندان_ سۆران

له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك هه‌واڵی‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر شاری‌ كۆبانێ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری‌ داعشه‌وه‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌ و ده‌نگۆی‌ شه‌هیدكردنی‌ 16 هاوڵاتی‌ كورد و برینداربوونی‌ ژماره‌یه‌كی‌ تر هه‌یه‌.

ژماره‌یه‌ك له‌ په‌یج و ئه‌كاونته‌كانی‌ فه‌یسبووك كه‌ چالاكوانه‌كان له‌ شاری‌ كۆبانێ له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان به‌ڕێوه‌ی‌ ده‌به‌ن، هه‌واڵی‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر كۆبانێیان بڵاوكرده‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری‌ داعش به‌جلی‌ شه‌ڕڤانانی‌ یه‌په‌گه‌وه‌، له‌كاتژمێر 5:00ی‌ ئه‌م به‌یانییه‌وه‌ له‌ دیوی‌ توركیاوه‌ دزه‌یان كردووه‌ته‌ ناو شاری‌ كۆبانێ و له‌ مه‌رزه‌ سنوورییه‌كه‌دا ماتۆڕسكیلێكیان ته‌قاندووه‌ته‌وه‌ و دواتر ئۆتۆمبیَلی بۆمبڕێژكراویشیان بردووه‌ته‌ ناو شاره‌كه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌ بڵاوكراوه‌كان، تائێستا 16 هاوڵاتی‌ شه‌هیدكراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.

ئه‌وه‌ش باسكراوه‌، كه‌ به‌شێك له‌و هاوڵاتییه‌ عه‌ره‌بانه‌ی‌ له‌ ناو شاره‌كه‌ ماونه‌ته‌وه‌، په‌یوه‌ندییان به‌داعشه‌وه‌ هه‌بووه‌، بۆیه‌ ژماره‌یه‌كیان لێده‌ستگیركراوه‌، داواش له‌ هاوڵاتییان ده‌كه‌ن له‌ ماڵه‌كانی‌ خۆیان ده‌رنه‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌، چونكه‌ تائێستاش ده‌نگی‌ ته‌قه‌كردن هه‌یه‌ و چه‌كداره‌كانی‌ داعش به‌ قه‌ناس چوونه‌ته‌ سه‌ربانی‌ خانووه‌كان.


خ.غ



ئه‌م بابه‌ته 8161 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM