موسڵ: داعش 50 كه‌س گولـله‌باران ده‌كات


خه‌ندان- ره‌ڤه‌ند گوھه‌رزی

چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به‌ شاری موسڵ به‌پێی‌ بڕیاری دادگای شه‌رعی ئه‌و رێكخراوی تیرۆریستییه‌ و به‌ تۆمه‌تی جیاجیا ٥٠ كه‌سیان گولـله‌باران كرد .

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ لقی ١٤ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ موسڵ تایبه‌ت به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ٢٥ـی حوزه‌یرانی ٢٠٥، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه‌ به‌ده‌یان ھاوڵاتی و پۆلیسی عیراقی له‌ شاری موسڵ و ده‌ورووبه‌ری گولـله‌باران كران ".

وتیشی: "به‌ بڕیاری دادگای شه‌رعی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ١٠ كارمه‌ندی پۆلیسی نه‌ینه‌وا له‌ ناحیه‌ی شورا له‌ به‌چاوی خه‌ڵك گولـله‌باران كراون " .

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "له‌ ناوچه‌ی شه‌لالات چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش كومه‌ڵكوژییان ئه‌نجامداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ٤٠ كه‌س گولـله‌باران كراون ".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی له‌وه‌شكرد: "له‌گه‌ڵ ئه‌و كومه‌ڵكوژییه‌ی ئه‌مڕۆی ناوچه‌ی شه‌لالات چه‌كدرانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش 10 كارمه‌ندی پۆلیسی ئیتیحادیش كوژراون " .

ئاماژه‌ به‌وه‌شكرد: "ته‌رمی ته‌واوی كوژراوه‌كان گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ پزیشكی دادوه‌ری له‌ شاری موسڵ ".

خ.غ


ئه‌م بابه‌ته 2458 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM