له‌ موسڵ 27 چه‌كداری داعش كوژران


خه‌ندان ـ

فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان چه‌كدارانی داعشیان له‌ باشووری موسڵ بۆردومان كرد و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش به‌پشتیوانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ هێرشی چه‌كدارانی داعشیان تێكشكاند و له‌ ئاكامی ئه‌و دوو رووداوه‌دا، 27 چه‌كداری داعش كوژران.

لیوا روكن نه‌جم جبووری، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا به‌ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی راگه‌یاند: "له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان بنكه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعشیان له‌ نزیك گوندی سه‌فینه‌ و زاویه‌ سه‌ربه‌ ناحیه‌ی گه‌یاره‌ له‌ باشووری مووسڵ بۆردومان كرد".

جبووری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ ئاكامی ئه‌و بۆردومانه‌، حه‌وت چه‌كداری داعش كوژران.

ناوبراو ئاشكرایشی كرد: "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی نیشتمانی كه‌ له‌ رۆڵه‌كانی سوننه‌ی موسڵ پێكهاتوون به‌ پشتیوانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان هێرشێكی چه‌كدارانی داعشیان له‌ میحوه‌ری مه‌خموور له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ تێك شكاند و دواتر له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌خت و بۆردومانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان، 20 چه‌كداری داعش كوژران و سێ‌ تۆپخانه‌ی هاوێشتنی گوللـه‌ هاوه‌نی چه‌كداره‌كانی داعش تێكشكان".

هــ. ر


ئه‌م بابه‌ته 2095 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM