دوو ئاواره‌ی رۆژئاوا له‌ زێی گه‌وره‌ خنكان


خه‌ندان ـ

دوو ئاواره‌ی رۆژئاوای كوردستان كه‌ له‌ كه‌مپی داره‌ شه‌كرانن له‌ زێی گه‌وره‌ له‌ گوندی گۆپاڵه‌ خنكاون و تا ئێستا ته‌رمی یه‌كێكیان دۆزراوه‌ته‌وه‌.

رائید كاروان خۆشناو، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: له‌ 29ی حوزه‌یرانی 2015، پۆلیس ئاگادار كرانه‌وه‌ كه‌وا دوو هاونیشتمانی به‌ناوه‌كانی محه‌مه‌د عه‌بدولحه‌كیم به‌شار و شاهێن محه‌مه‌د حسێن، كه‌ خه‌ڵكی رۆژاوان و ئێستا دانیشتووی كه‌مپی داره‌شه‌كرانن، دوای ئه‌وه‌ی چوونه‌ته‌ ناو زێی گه‌وره‌ له‌ گوندی گۆپاڵه‌، ونبوون.

راشیگه‌یاند: به‌هۆی بوونی گومانی خنكانیان، پۆلیس ده‌ستبه‌جێ ده‌ستی كرد به‌ گه‌ڕان و پشكنین، ئه‌وه‌بوو رۆژی دواتر 30ی حوزه‌یرانی 2015، پۆلیس له‌ رێگای كارمه‌ندانی به‌رگری شارستانی، تیمی ژێرئاو، توانیان ته‌رمی یه‌كێكیان به‌ناوی محه‌مه‌د بدۆزنه‌وه‌.

نه‌قیب شوان سه‌عدی، ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی داره‌شه‌كران، به‌ سایتی پۆلیسی هه‌ولێری راگه‌یاند: تائێستا پۆلیس به‌ دوای ته‌رمی شاهێندا ده‌گه‌ڕێن، به‌ڵام هێشتا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.

ئێستاش پۆلیس به‌ وردی سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوونه‌ به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ هۆكاری راسته‌قینه‌ی رووداوه‌كه‌.

هــ. ر


ئه‌م بابه‌ته 1535 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM