سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ توركیا هه‌ڵبژێردرا


خه‌ندان –

له‌ قۆناغی‌ چواره‌می‌ هه‌ڵبژاردندا، كاندیدی‌ پارتی‌ داد و گه‌شه‌پێدان وه‌ك سه‌رۆكی‌ نوێی‌ په‌رله‌مانی‌ توركیا هه‌ڵبژێردرا.

ئاژانسی‌ ئه‌نادۆڵ‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ خولی‌ چواره‌می‌ هه‌ڵبژاردندا عیسمه‌ت یه‌ڵماز كاندیدی‌ پارتی‌ داد و گه‌شه‌پێدان به‌ سه‌رۆكی‌ نوێی‌ په‌رله‌مانی‌ توركیا هه‌ڵبژێردا.

له‌ خولی‌ چواره‌می‌ هه‌ڵبژاردندا عیسمه‌ت یه‌ڵماز كاندیدی‌ پارتی‌ داد و گه‌شه‌پێدان به‌ 258 ده‌نگ وه‌ك سه‌رۆكی‌ نوێی‌ په‌رله‌مانی‌ توركیا هه‌ڵبژێردا و ده‌نیز بایكاڵ‌ كاندیدی‌ پارتی‌ گه‌لی‌ كۆماری‌ 182 ده‌نگی‌ هێنا و به‌مشێوه‌یه‌ یه‌ڵماز ده‌بێته‌ بیست و شه‌شه‌مین سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ توركیا.


ئه‌م بابه‌ته 7188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM