چۆمسكی: ئه‌گه‌ر توركیا ئۆپه‌راسیۆن له‌ سوریادا بكات، تاوانه‌


خه‌ندان- هه‌ڵوێست ئه‌نوه‌ر

بیریار و زمانه‌وانی به‌ناوبانگ نعۆم چۆمسكی رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن له‌لایه‌ن توركیاوه‌ بۆسه‌ر سوریا تاوانه‌ و زیانمه‌ندی یه‌كه‌م له‌م هێرشانه‌دا هاوڵاتیانی رۆژئاوا ده‌بن.

نعۆم چۆمسكی بیریارو زمانه‌وانی به‌ناوبانگ له‌ میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (بیرگیون)ی توركیدا ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر سوریا هه‌ڵسه‌نگاندووه‌.

چۆمسكی له‌ میانه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه‌" ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی رۆژئاوا كه‌ له‌به‌رامبه‌ر كرده‌وه‌ وه‌حشییه‌كانی داعشدا خۆیان ده‌پاراست گه‌وره‌ترین زیانیان پێده‌گات."

هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی رۆژئاواشدا حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د زیانی زۆریان به‌رده‌كه‌وێت.

چۆمسكی ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه‌ كه‌ ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بكرێت ئه‌وا وه‌كو تاوان ده‌بێت بۆ توركیا و ئاواته‌خوازم له‌ لایه‌ن هه‌موو جیهانه‌وه‌ ئیدانه‌ بكرێت.



پ.ز




ئه‌م بابه‌ته 2783 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM