هاوڵاتییه‌ك له‌ ناوه‌ڕاستی‌ شاری‌ حه‌ویجه‌ خۆی‌ كوشت


خه‌ندان-

ئه‌مڕۆ كه‌سێك له‌ ناوه‌ڕاستی‌ قه‌زای‌ حه‌ویجه‌ی‌ باشووری‌ كه‌ركوك، به‌و هۆیه‌ی‌ پاری‌ پێنه‌بووه‌ پێداویستی‌ خۆراكی‌ بۆ خێزانه‌كه‌ی‌ بكڕێت خۆی‌ كوشت.  

به‌هۆی‌ نه‌بوونی‌ هیچ جۆره‌ كارێك و چالاكییه‌كی‌ ئابوری‌ له‌ بازاڕدا، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ قه‌زای حه‌ویجه‌ رایگه‌یاند:" ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌، كه‌سێك له‌ ناوه‌ڕاستی‌ حه‌ویجه‌، ملی‌ خۆی‌ به‌ حه‌بلێكه‌وه‌ به‌سته‌وه‌ و له‌سه‌ر پردێكه‌وه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌ڕاستی‌ شاری‌ حه‌ویجه‌، خۆی‌ هه‌ڵدایه‌ خواره‌وه‌ و ده‌ستبه‌جێ‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا"، رونیشكرده‌وه‌، هۆكاری‌ خۆكوشتنی‌ ئه‌و كه‌سه‌ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ پاره‌ی‌ پێنه‌بووه‌ خۆراك بۆ خێزانه‌كه‌ی‌ بكڕێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی‌: "90%ی‌ دانیشتوانی‌ حه‌ویجه‌، پشت به‌ چالاكی‌ كشتوكاڵی‌ ده‌به‌ستن له‌ هه‌ردوو وه‌رزی‌ هاویین و زستان، چونكه‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش هه‌موو كه‌رته‌كانی‌ له‌ شاره‌كه‌دا خاپور كردووه‌"، ئاماژه‌ی‌ به‌ نه‌مانی‌ كار و پیشه‌ی‌ زۆرێك له‌ دانیشتوانی‌ شاره‌كه‌ش  كرد كه‌ به‌ وته‌ی‌ ئه‌و، سه‌رچاوه‌ی‌ ژیانی‌ هه‌زاران خێزانی‌ له‌و شاره‌دا، نه‌هێشتووه‌.   

به‌هۆی‌ رێگریكردن له‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ مه‌ده‌نییه‌كان له‌ قه‌زاكه‌، سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌و بارودۆخه‌ ئابورییه‌ قورسه‌ كرد كه‌ دانیشتوانی‌ حه‌ویجه‌ی‌ تێدا ده‌ژین.

رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش له‌ دوای‌ كۆنترۆڵكردنی‌ شاری‌ موسڵ سه‌نته‌ری‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا له‌ 10ی‌ حوزه‌یرانی‌ ساڵی‌ 2014، ده‌ستی‌ به‌سه‌ر قه‌زای‌ حه‌ویجه‌ی‌  باشووری‌ كه‌ركوكدا گرت و زۆرێك له‌ ناوچه‌كانی‌ پارێزگای‌ سه‌ڵاحه‌دین و دیاله‌ و ئه‌نباریشی‌ كۆنترۆڵ كرد.


پ.ز
      


ئه‌م بابه‌ته 3986 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌هاوڵاتیی‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM