تايبەتمەندييەکی نوێ لە ئينستاگرامەوە


خەندان – سەربەست نەجمەدين

وەک ئاشکرايە تۆڕی کۆمەڵايەتييەکان بە گشتی و ئينستاگرام بە تايبەتی بەکارهێنەرانيان روو لە زيادبوونە و خواست و داواکاری ئەو بەکارهێنەرانەش بەردەوام زياد دەکات.

ئينستاگرام يەکێکە لەو تۆڕە کۆمەڵايەتييانەی زۆرترين کاری لە رێگەی ئاپی خۆيەوە دەکرێت واتە کۆمپانياکە بەوە لە تۆڕەکانی ديکەی جياکردۆتەوە لەبری ئەوەی لە رێگەی کۆمپيوتەرەوە کاری لەسەر بکرێت و کۆنتڕۆڵ بکرێت بەڵکو لە رێگەی ئاپەوە کە بۆ مۆبايلە زيرەکەکان دەبێت دەتوانيت گۆڕانکارييەکان ئەنجام بدەيت.

بەڵام لەهەمان کاتيشدا کۆمەڵێک تايبەتمەندی دابوو بۆ ئەوەی کاتێک کەسێک لە رێگەی وێبسايتی فەرمیيەوەو بەکۆمپيوتەر دەچيتە ناو ئينستاگرام بتوانيت بابەتەکان ببينيت و لايک و کۆمێنتيش بکەيت لە ئێستاشدا تايبەتمەندييەکی ديکەی زياد کرد.

تايبەتمەندييە نوێيەکەش ئەوەيە بەکارهێنەران لە پێشوودا لە رێگەی کۆمپيوتەرەوە نەياندەتوانی گەڕان (سێرچ) بۆ هيچ شتێک بکەن بەڵام لە ئێستادا بزوێنەری گەڕان کارا کراوەو دەتوانی بەئاسانی بگەڕێی بەدوای هەرکەسێکدا کە بتەوێت وە تايبەمەندی هاش تاگيش بۆ گەڕانەکە کارايە.

واتە کاتێک بە کۆمپيوتەر چوويتە ناو سايتی فەرمی ئينستاگرام دەتوانيت بەدەر لە لايک و کۆمێنت گەڕانيش بکەيت و چالاکە بۆ هەموو کەسێک وەک لە وێنەکەدا ديارە.







ئه‌م بابه‌ته 15283 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM