دوو كۆپته‌ری‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ قه‌زایه‌كی ژێر ده‌ستی‌ داعش ده‌نیشنه‌وه‌


خه‌ندان_
 
سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئاسایش و به‌رگری‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق، ئاشكرای‌ ده‌كات دوو كۆپته‌ری‌ سه‌ر به‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ قه‌زای‌ حه‌ویجه‌ی‌ خۆرئاوای‌ كه‌ركوك نیشتنه‌وه‌ و ماوه‌ی‌ شه‌ش كاتژمێریان پێچووه‌، روونیشیده‌كاته‌وه‌، فڕۆكه‌یه‌كیش پاسه‌وانی‌ دوو كۆپته‌ره‌كه‌ی‌ ده‌كرد، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات كه‌ والی‌ حه‌ویجه‌ و هاریكارێكی‌ به‌ پاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌ڵاتووه‌.

حاكم زاملی‌، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئاسایش و به‌رگری‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، ئاشكرای‌ كرد: "له‌ ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵی‌ له‌ قه‌زای‌ حه‌ویجه‌ دوو كۆپته‌ری‌ سه‌ر به‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كه‌ به ‌سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌مریكا دژ به‌ داعش پێكهێنراوه‌، نیشتوونه‌ته‌وه‌".

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات، كه‌ شه‌ش كاتژمێر دوو كۆپته‌ره‌كه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ ماونه‌ته‌وه‌ و فڕۆكه‌یه‌كیش به‌ ئاسمانه‌وه‌ پاسه‌وانی‌ كردوون، وتیشی: "ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ پیلانێك دژ به‌ وڵاته‌كه‌مان له‌ ئارادایه‌ و ئێمه‌ش ده‌ستنیشانی‌ ئه‌وه‌مان كردووه‌".

ته‌ئكیدیشكرده‌وه‌، كه‌ والی‌ حه‌ویجه‌ و یاریده‌ده‌رێكی‌ به‌ بڕێكی‌ زۆر پاره‌وه‌ به‌ره‌و توركیا هه‌ڵاتوون.
 
قه‌زای‌ حه‌ویجه‌ له‌ سنووری‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك، له‌ حوزه‌یرانی‌ ساڵی‌ 2014ه‌وه‌ كه‌وتووه‌ته‌ ده‌ست چه‌كدارانی‌ داعش.

له ‌عه‌ره‌بییه‌وه‌: سۆران كه‌ریم
سه‌رچاوه‌: سۆمه‌رییه‌ نیوز

خ.غ


ئه‌م بابه‌ته 30494 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM