یه‌كه‌م قۆناغی‌ ئاواره‌كان له‌م ناوچه‌یه‌ی‌ كوردستانه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌


خه‌ندان- سۆران

بڕیاره‌ سبه‌ینێ یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی‌ ئاواره‌كانی‌ سه‌عدییه‌ له‌ شاری‌ خانه‌قینه‌وه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانی‌ خۆیان، سه‌رچاوه‌یه‌كیش رایده‌گه‌ینێت، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌ی‌ سه‌عدییه‌ش ده‌بێت به‌ كه‌فیلی‌ ئه‌و خێزانانه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ خه‌ندانی‌ راگه‌یاند :"  ئه‌مڕۆ له‌ خانه‌قین شێخ ئه‌حمه‌د زڕگۆشی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌ی سه‌عدییه‌ له‌ گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ ئاواره‌كان كۆبووه‌وه‌ و پرسی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناحیه‌ی‌ سه‌عدییه‌ تاوتوێ كراوه‌.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردراوه‌ كه‌ سبه‌ینێ وه‌جبه‌ی‌ یه‌كه‌م قۆناغی‌‌ ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌عدییه‌، ئه‌و وه‌جبه‌یه‌ش بریتی ده‌بێت له‌ 220 خێزان، كه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ زێدی‌ خۆیان".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، كه‌ ناوی‌ ئه‌و خێزانانه‌ به‌ لیست له‌ لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ دیاری‌ ده‌كرێن، هه‌ر خێزانێكی‌ گومانی‌ له‌سه‌ر نه‌بێت، ده‌یانگه‌ڕێننه‌وه‌، وردبینیش له‌ ناوه‌كانی‌ تر به‌رده‌وامه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، وتیشی :" ئه‌و 220 خێزانه‌ زۆربه‌یان كورد و توركمانن و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحییه‌ خۆی‌ كه‌فیلی ئه‌منییانی‌ كردووه‌".

ا. ی‌



ئه‌م بابه‌ته 4203 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM