ئەم تايبەتمەندييە گرنگەی ڤايبەر دەزانن؟


خەندان - سەربەست نەجمەدين

لەسەرەتای دروستبوونييەوە تا ئەم ساتە پڕۆگرامی ڤايبەر بەکارهێنەرێکی زۆری هەيە و بەردەواميش ژمارەی بەکارهێنەرانیشی روو لە زيادبوونە.

ئەم بەرنامەيە بەردەوام لەلايەن کۆمپانياکەيەوە پەرەی پێدەدرێت و رۆژانە گۆڕانکاریی تێدا دەکەن بۆ ئەوەی بەکارهێنەران لەکاتی بەکارهێنانی ڤايبەردا کەمترين جار تووشی هەڵە ببنەوەو نەکەونە دۆخی نەخوازيارەوە.

لەماوەی رابردوو کێشەی گەورەی ڤايبەر ئەوە بوو کاتێک کەسێک هەژمارێکی ڤايبەری دادەنا لە رێگەی مۆبايلەکەيەوە جا هەر سيستمێک بێت ئەوا وێنەی سەر هەژمارەکەی لەلای هەموو کەسێک بەدياردەکەوت جا ئەو کەسە ژمارەی تەلەفۆنەکەی لەلای سەيڤ بوايە ياخود نا.

بەڵام لەم دواينەدا ڤايبەر نوێکرايەوەو تايبەتمەندييەکی گرنگی بۆ زياد کرا ئەويش تايبەتمەندی پێشاننەدانی وێنەی سەر ئەکاونتی ڤايبەرەکە بوو لەلای ئەو کەسەی بەکاریدەهێنێت و ژمارە مۆبايلەکەی لەلا خەزن نييە.

واتە من کاتێک ڤايبەرم داناوە کۆمەڵێک ژمارەی تەلەفۆنيشم سەيڤ کردووە لە مۆبايلەکەمدا کاتێک وێنەی خۆشم دادەنێم لەسەر ڤايبەرەکەم لەکاتی بەکارهێنانی ئەم تايبەتمەندييە نوێيەدا تەنها وێنەکەم لەلای ئەو کەسانە پێشان دەدات کە ژمارەی مۆبايلەکەيانم لەلايە کە ئەمەش زۆر گرنگە و سوودی زۆری هەيە بۆ ئەو کەسانەی نايانەوێت وێنەکانيان لەلای کەسی نەناسراو بەدياربکەوێت بەتايبەت ئەو کەسانەی نەناسراون و ژمارەی ئەوانشی لەلانييە.

بۆ کاراکردنی ئەم تايبەتمەندييە ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە.

١- ڤايبەرەکەت بکەرەوە.

٢- دواتر بچۆ سەر بەشی سێتينگ (Setting) لە ڤايبەرەکەت.

٣- دواتر Privacy هەڵبژێرە.

٤- دواتر دەستەواژەی (Show Your Photo) ئۆف (off) بکە واتە نيشانی راست لەناو بازنەکە لابدە.

وەک ئەم وێنەيە:







ئه‌م بابه‌ته 91564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM