یادی كاره‌ساتی شه‌نگال له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكرد


خه‌ندان ـ هۆگر كه‌مال

كاتژمێر 10-ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 3ی ئابی 2015، یادی ساڵێك تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ره‌ داگیركردنی شه‌نگال له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆرستیی داعش له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكرد.

له‌ شاری سلێمانی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كان له‌ شوێنی كاره‌كانیان وه‌ستان و ئۆتۆمبیلی هێزه‌كانی پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ و ئه‌موبلانسه‌كان تافوره‌كانیان هه‌ڵكرد و بۆ ماوه‌ی دوو خوله‌ك وه‌ستان.

بڕیاریشه‌ هه‌ر ئه‌مڕٍۆ مه‌راسیمێك له‌ ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت له‌ناو كه‌می ئاواره‌ ئێزدییه‌كان به‌ڕێوه‌بچێت و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش هه‌ر له‌ یادی ئه‌و كاره‌ساته‌دا، مه‌راسیمێكی گه‌وره‌ به‌ڕێوه‌بچێت.



ئه‌م بابه‌ته 1159 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM