به‌وێنه‌... جه‌له‌ولا له‌ دوای‌ جه‌نگ


خه‌ندان -

شارۆچكه‌ی‌ جه‌له‌ولا، كه‌ دوای‌ شه‌ڕێكی‌ چه‌ند مانگه‌ی‌ نێوان هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ و رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش، به‌ته‌واوه‌تی‌ له‌ كۆتایی مانگی‌ تشرینی دووه‌می‌ 2014 رزگار كرا، تائێستاش چۆڵه‌ و هاوڵاتیانی‌ ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ ئاواره‌ی‌ شار و شارۆچكه‌كانی‌ كوردستانن.

  خه‌ندان، به‌وێنه‌ی‌ كامێراكه‌ی‌ كۆسره‌ت تاقانه‌، چه‌ند دیمه‌نێكی‌ ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ ده‌خاته‌ڕوو، كه‌ تیایدا ئاسه‌واری‌ ئه‌و شه‌ڕی‌ چه‌ند مانگه‌ و وێرانكارییه‌كانی‌ به‌ده‌ر ده‌كه‌ون.

وه‌ك له‌ وێنه‌كاندا دیاره‌، به‌شێكی‌ زۆر له‌ خانووه‌كانی‌ جه‌له‌ولا، كه‌ ئێستا ناوه‌ كۆنه‌كه‌ی‌ بۆ گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌ (گۆڵاڵه‌) رووخاوه‌، یان ته‌قێنراوه‌ته‌وه‌.

ئێستا ناحیه‌ی جه‌له‌ولا و گونده‌كانی‌، به‌ته‌واوه‌تی‌ له‌ ژێر كۆنترۆڵی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستاندان، كه‌ بۆ رزگاردنی‌ ته‌واوی‌ ناوچه‌كه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر شه‌هید و بریندار له‌ ریزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش و هێزه‌كانی‌ تر، ناویان له‌ مێژووی‌ قوربانیدانی‌ كوردستاندا تۆمار كرا.

دانیشتووانی‌ ئه‌و شارۆچكه‌یه‌، له‌ چاوه‌ڕوانیدان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر حاڵ و ماڵی‌ خۆیان، به‌ڵام تائێستاش هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ رێگه‌ی‌ نه‌داوه‌ هاوڵاتییان بگه‌ڕێنه‌وه‌.


























ئه‌م بابه‌ته 4506 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM