ده‌یان منداڵی ئاواره‌ی له‌ چێشتخانه‌یه‌ك تێركرد و پاره‌شی نه‌دا


خه‌ندان ـ

خانمێكی توركی 35 منداڵی ئاواره‌ی سوریای دایه‌ پێش خۆی و كردنی به‌ چێشتخانه‌یه‌كدا و ئه‌وانیش تێر نانیان خوارد و كه‌س پاره‌ی بۆ نه‌دان.

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی جه‌یهان-ی توركیا، ئه‌و ژنه‌ كه‌ تائێستا نازانرێت كێیه‌، 35 منداڵه‌ سورییه‌كه‌ی كردووه‌ به‌ چێشتخانه‌یه‌ك به‌ناوی (جه‌نگیز ئایدۆغان) و داوای كه‌بابی بۆ كردوون.

دوای ته‌واوبوونی منداڵه‌ سورییه‌كان له‌ خواردن، كه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی گۆڕه‌پانی ته‌قسیم خه‌ریكی سواڵكردن بوون، خانمه‌ توركییه‌كه‌ به‌ خاوه‌ن چێشتخانه‌كه‌ی وتووه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت پاره‌ بگۆڕێته‌وه‌ و به‌و بیانووه‌ چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌.

خاوه‌ن چێشتخانه‌كه‌ چه‌ند كاتژمێرێك چاوه‌ڕوانی خانمه‌كه‌ی كردووه‌، به‌ڵام نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، به‌وته‌ی خۆشیان بێت منداڵه‌كان 10 كه‌بابی گۆشت و 35 كه‌بای مریشكیان خواردووه‌ و نرخه‌كه‌شی بایی 278 لیره‌ی توركی بووه‌.


ئه‌م بابه‌ته 13947 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM