په‌رله‌مانی‌ عیراق به‌تۆمه‌تی‌ گه‌نده‌ڵی‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌ ژنه‌ به‌رپرسێكی‌ كورد ده‌كات


خه‌ندان-

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ لیژنه‌ی‌ دارایی په‌رله‌مان، رایده‌گه‌یه‌نێت، لیژنه‌كه‌یان میوانداری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بانكی‌ عیراقی بۆ بازرگانی‌ ده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بوونی‌ هه‌ندێك گومانی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له‌ بانكه‌كه‌دا.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ په‌رله‌مانی‌ له‌ لیژنه‌ی‌ دارایی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران، راگه‌یاند :" لیژنه‌كه‌ بڕیاریداوه‌ میوانداری‌ حه‌مدیه‌ جاف، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بانكی‌ عیراقی بۆ بازرگانی‌ بكات".

هۆكاری‌ میوانداریكردنه‌كه‌ی‌ گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ بوونی‌ هه‌ندێك گومان له‌سه‌ر كاری‌ گه‌نده‌ڵی‌ و سپیكردنه‌وه‌ی‌ دراو له‌و بانكه‌ی‌ كه‌ ئه‌و به‌ڕێوه‌ی‌ ده‌بات.
 
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، كه‌ لیژنه‌كه‌یان چه‌ند پرسیارێك ئاراسته‌ی‌ حه‌مدیه‌ جاف ده‌كه‌ن، كه‌ پرسیاره‌كان په‌یوه‌ندییان به‌ گه‌نده‌ڵی‌ جۆراجۆر و سپیكردنه‌وه‌ی‌ پاره‌ و هه‌واڵه‌كردنی‌ ملیۆنان دۆلار هه‌یه‌".

سه‌رچاوه‌كه‌ كه‌ داوایكردووه‌ ناوی‌ بڵاونه‌كرێـته‌وه‌، بۆ ئاژانسی‌ " ئه‌خبارییه‌"ی‌ عیراقیی روونكرده‌وه‌، كه‌ لیژنه‌كه‌یان سووره‌ له‌سه‌ر ئاشكراكردنی‌ ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه‌ی‌ له‌و بانكه‌دا هه‌یه‌.

ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌، كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كه‌ ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه‌ بۆ میوانداریكردنه‌كه‌ و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ی‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ رووبه‌ڕووی‌ ده‌كرێنه‌وه‌.



له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌: سۆران


پ.ز


ئه‌م بابه‌ته 6570 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM