دوایین ئاماری ئاواره‌ ناوخۆییه‌كانی عیراق


خه‌ندان  ـ

رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرایكرد كه‌ زیاتر له‌ سێ ملیۆن كه‌س ماڵوحاڵی خۆیان جیهێشتووه‌ و ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراق بوون.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، رێكخراوی كۆ    چی نێوده‌وڵه‌تی ناسراو به‌ IOM، رایگه‌یاند كه‌ له‌ماوه‌ی 19 مانگی رابردوودا، سێ ملیۆن و 176 هه‌زار كه‌س ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراق بوون كه‌ زۆربه‌یان له‌شوێنی حكومی نیشته‌جێ نه‌كراون.

به‌یاننامه‌كه‌ سه‌رنجی بۆئه‌وه‌ش راكێشاوه‌ كه‌ 96% ئه‌و ژماره‌ ئاواره‌یه‌ به‌هۆی توندوتیژی و ململانێی چه‌كداریی ماوه‌ی نێوان كانونی دووه‌می 2014 و 13ی ئابی 2015 ئاواره‌بوون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ زۆربه‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ له‌ هۆتێل و لای خزم و كه‌سوكار و بین ته‌واونه‌كراوه‌كان یان خانووی كرێ نیشته‌جێ بوون.

ر.ع

ئه‌م بابه‌ته 1499 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM