له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی جه‌له‌ولا، ئه‌م رێككه‌وتنه‌ كرا


خه‌ندان_ سۆران كه‌ریم

هه‌ردوو وه‌فدی په‌رله‌مانی و حكومی كه‌ له‌به‌غداوه‌ هاتنه‌ خانه‌قین، له‌گه‌ل فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش له‌ خانه‌قین له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی جه‌له‌ولاوه‌ له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك رێككه‌وتن.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست خه‌ندان، كه‌وتوون، ئه‌مڕۆ 31ی ئابی 2015، ئه‌و وه‌فده‌ی به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌لیم جبوری، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌ندامێـی وه‌زیری به‌رگری و وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران سه‌ردانی خانه‌قینیان كرد و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی جه‌له‌ولا، له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ رێككه‌وتن.

له‌ خاڵی یه‌كه‌مدا ، بڕیاردراوه‌ هه‌ر خێزانێك ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ جه‌له‌ولا، ده‌بێت ناوی تۆمار بكرێت له‌ ئاسایشی گه‌رمیان و كارتێكی زانیاری پێبدرێت.

له‌خاڵێكدا تردا، رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی فه‌وجێكی ته‌واری له‌ 600 ئه‌ندام پێكبهێنریـَت، ئه‌ركیان پاراستنی ئاسایشی ناحییه‌كه‌ ده‌بێت.

هه‌روه‌ها ئه‌ندازه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه‌ چێندراوه‌كانی ناو ناحییه‌كه‌.

لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند پێكبهێنرێت، ئه‌ركیان گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانه‌ وه‌ك ئاو و كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانی.

له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا وه‌جبه‌ی یه‌كه‌می خێزانه‌ ئاواره‌كان، ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ بۆ جه‌له‌ولا.


پ.ز


ئه‌م بابه‌ته 6088 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM