له‌ شه‌نگال داعش هێرش ده‌كات و پێشمه‌رگه‌ش تێكیان ده‌شكێنێت


خه‌ندان-

كه‌مێك پێش ئێستا چه‌كدارانی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش هێرشیان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌نگال ده‌ستپێكرد و هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستانیش به‌توندی‌ رووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ باڵا له‌ شه‌نگاله‌وه‌ به‌ خه‌ندانی‌ راگه‌یاند: "چه‌كدارانی‌ رێكخراوی تیرۆریستی‌ داعش هێرشێكی‌ توندیان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌ستپێكردووه‌".

وتیشی‌: "هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ ئاماده‌باشیدان و به‌ توندی رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه‌".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌: "له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ داعشدا هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان، گه‌ریلاكانی‌ په‌كه‌كه‌ و هێزه‌كانی‌ پاراستنی‌ شه‌نگال به‌شدارییان كردووه‌".

هه‌ر به‌پێی‌ زانیاری‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ خه‌ندان پێشمه‌رگه‌ له‌ سه‌ركه‌وتنه‌وه‌ نزیكه‌ و چه‌كدارانی‌ داعش نه‌یانتوانیوه‌ سه‌نگه‌ره‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ تێكبشكێنن.

خ.غ



ئه‌م بابه‌ته 1272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM