ئينستاگرام دوو تايبەتمەندی نوێ زياد دەکات


خەندان - سەربەست نەجمەدين

تۆڕی کۆمەڵايەتی ئينستاگرام بەردەوامە لە ئەنجامدانی گۆڕانکاری و نوێکردنەوە بەمەبەستی زياتر هێنانی بەکارهێنەر و رکابەری کردنی تۆڕەکانی ديکە.

لە نوێترين تايبەتمەندی دا، ئينستاگرام رێگەی دا بە بەکارهێنانی لەکاتی دانانی وێنەيەکدا ئەو وێنەيە نەبڕێت (کرۆپ)ی نەکات و راستەوخۆ شێوەکەی خۆی دابنێت، بەڵام پێشتر رێگەی نەدەداو دەبووايە لە وێنەکەت ببڕايە ئينجا دەتوانرا دابندرێت کە ئەمەش بەشێکی زۆری وێنەکە لەناو دەچوو و نەدەبيندرا.

لە گۆڕانکارييەکی ديکەدا کە بەنيازە خۆکارانە بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی تۆڕەکەی بنێرێت، ئينستاگرام بەشێ دايرێکت دەگۆڕێت و شێوەيەک لە شێوەکانی سناپچات وەردەگرێت، بەزيادکردنی ئەو تايبەتمەندييە هەموو بەکارهێنەرێک دەتوانێت چات بکات بە کەسیی بێت ياخود گروپ، هەروەها دەشتواندرێت وێنە بۆ يەکتر بنێرن.

بە زيادکردنی ئەو تايبەتمەندييە، ئينستاگرام سەرنجی زۆری بەکارهێنەران بەلای خۆيدا رادەکێشت و لەو رەخنانەش رزگاری دەبێت کە بەردەوام ئاڕاستەی دەکرا بە نەبوونی شێوازێکی باشی چاتکردن لەناو تۆڕەکەياندا، بێگومان ئەم تايبەتمەندييانەش بۆ ئاپەکەی دەبێت.

تايبەتمەندی وێنەکە:

In its latest update Instagram has added more orientation options so images and videos now appear in landscape (centre) or portrait (right). Research suggests one in five photos are currently taken in a non-square format leading to the tops of heads being cut off or people in a group being pushed out when posted


تايبەتمەندی چاتەکە:

کۆن:




داهاتوو:







ئه‌م بابه‌ته 35263 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM