بڕی‌ 250 دۆلار ده‌درێت به‌ ئاواره‌كانی‌ سنووری‌ پارێزگای‌ دهۆك


خه‌ندان ـ

جێگری پارێزگاری دهۆك رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌ك قۆناغی دووه‌م ده‌ستمانكردووه‌ به‌دابه‌شكردنی هاوكاری بۆ ئاواره‌كانی‌ سنووری‌ پارێزگاكه‌مان، كه‌ بۆ هه‌ر خێزانێك بڕی‌ 250 دۆلار ده‌بێت.

ئیسماعیل محه‌مه‌د، جێگری پارێزگاری دهۆك رایگه‌یاند: "وه‌كو قۆناغی دووه‌م  ده‌ستمان كردووه‌ به‌دابه‌شكردنی هاوكاری بۆ ئاواره‌كانی‌ سنووری‌ پارێزگاكه‌مان  كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئیتالیا له‌ڕێگه‌ی‌ یونسێف به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگاری دهۆك و بۆردی پارێزگاری دهۆك بۆ كاروباری مرۆڤایه‌تی".

باسی له‌وه‌شكرد: "دوای ئه‌وه‌ی له‌ قۆناغی یه‌كه‌م 5000 دۆلار به‌سه‌ر خێزانه‌ كه‌مپنشینه‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك دابه‌شكرا، ئێستاش 4800 خێزانی ئاواره‌ سوودمه‌ند ده‌بن له‌وه‌ر‌گرتنی ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌، كه‌ بڕه‌كه‌ی بۆ هه‌ر خێزانێك 250 دۆلار ده‌بێت".


وتیشی:" ئه‌و كه‌مپانه‌ی لێی سوودمه‌ند ده‌بن كه‌مپه‌كانی باجد كه‌ندال 1 و 2 و ماملیان و به‌رده‌ڕه‌ش و له‌گه‌ڵ 800 خێزانی مه‌سیحی ئه‌وانه‌ی له‌ ‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كاندان."


پ.ز


ئه‌م بابه‌ته 1508 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM